سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزیری وزەی ئەمەریکا سەبارەت بە كەرتی وزە گفتوگۆیانكرد

- 2/14/2020 6:24:00 PM 1179 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-


لە شاری میونیخ-ی ئەڵمانیا، هەریەك لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزیری وزەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كۆبونەوەیەكیان ئەنجامدا و تێیدا سەبارەت بە بواری وزەی هەردولا گفتوگۆ ئەنجامدرا.

لە راگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتوە "ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری میوننیخ-ی ئەڵمانیا لە گەڵ دان برولیێت، وەزیری وزەی ویلاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا کۆبوەوە".
 هاوكات لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندی بازرگانی و رۆڵی وەبەرهێنانی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان جەختکرایەوە

ئەو راگەیەندراوە ئاماژەی بەوەكردوە "لە کۆبونەوەکەدا دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا بەتایبەتی لە بواری وزەدا گفتوگۆکرا، هاوكات لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندی بازرگانی و رۆڵی وەبەرهێنانی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان جەختکرایەوە". 
هەرێمی کوردستان  بە هۆی لێهاتویی سەرکردایەتییەکەی  کاری موعجیزە-ئاسایان ئەنجامداوە

هەر لەو كۆبونەوەیەدا وەزیری وزەی ئەمریکا ئاماژەی بە پێشکەوتنی ئابوری هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند "هەرێمی کوردستان  بە هۆی لێهاتویی سەرکردایەتییەکەی  کاری موعجیزە-ئاسایان ئەنجامداوە".

هەر لەو چوارچێوەیەدا سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانیی ئەمریکای کرد و بە وەزیری وزەی ئەو وڵاتەی راگەیاند "هیوادارە هەماهەنگیەكانی نێوان هەردولا زیاتر و بەردەوام بێت".


نیشانەکردن :

#هه‌رێمی‌ كوردستان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP