ماوەی پێنج رۆژە تەرمی گەنجێکی خورماتو لە روباری زەرگەدا نەدۆزراوەتەوە

- 2/14/2020 6:19:00 PM 3044 جار خوێندراوەتەوە

خەندان - نیگار عومەر 
تەرمی گەنجێکی دانیشتوی خورماتو ماوەی پێنج رۆژە نەدۆزراوەتەوە دوای ئەوەی لەکاتی رۆیشتنی بۆ راوەماسی لەنێو روباری زەرگەدا خنکاوە، کەسوکارەکەشی داوای هاوکاری لە تیمەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ دۆزینەوەی تەرمی کورەکەیان.

مامۆستا کاوە، یەکێک لە ناسیاوەکانی ئەو گەنجەیە و بەخەندان- ی راگەیاند،"ئەو گەنجەی کە لە نێو روبارەکەدا خنکاوە ناوی  (سەعد حسێن)ە و ماوەی پێنج  رۆژە لەنێو روباری زەرگەدا خنکاوە، تا ئیستاش نەتوانراوە تەرمەکەی بدۆزرێتەوە".

 

لەکاتی رۆیشتنی بۆ راوە ماسی کەوتوەتە ناو ئاوەکەوە و نەیتوانیوە خۆی رزگار بکات


ئاماژەی بەوەشکرد، " ئەم خزمەی من  دانیشتوی شاری خورماتوە و لەکاتی رۆیشتنی بۆ راوە ماسی کەوتوەتە ناو ئاوەکەوە و نەیتوانیوە خۆی رزگار بکات بەو هۆکارەش خنکاوە، ئێمە داوا لە تیمەکان دیکەی کوردستان دەکەین ئەو شوێنانەی کە لە خورماتوەوە نزیکن بتوانن هاوکاریمان بکەن و تەرمی گەنجەکەمان بۆ بدۆزنەوە".



روباری زەرگە دەکەوێتە خۆرئاوای قەزای خورماتو بەدوری نزیکە 25 کیلۆمەتر، ئەم روبارە یەکێکە لە لقەکانی روباری عوزیم و ئاوی روبارەکە دەڕژێتە روباری عوزیمەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP