بەپەلە

بەوێنە..لە ڤالانتایندا ئەڵماسی رەتکردەوە و گۆلکی هەڵبژارد، بوە خاوەنی کێڵگەیەکی ئاژەڵداری

- 2/14/2020 6:10:00 PM 4395 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نوریە کایەلی دە ساڵ لەمەوبەر و لە رۆژی ڤالانتایندا لە نێوان گۆلک و مستیلەیەکی ئەڵماس ئەوەی یەکەمیانی هەڵبژارد ئێستا خاوەنی کێلگەیەکی ئاژەڵداری خۆیەتی.
ماوەی 20 ساڵە هاوسەرگیری پێکهێناوە و لەگوندیکی سەر بەپارێزگای ئەنتالیا دەژی و خاوەنی سێ منداڵە

 


ناوبراو  تەمەنی 42 ساڵە، ماوەی 20 ساڵە هاوسەرگیری پێکهێناوە و لەگوندیکی سەر بەپارێزگای ئەنتالیا دەژی و خاوەنی سێ منداڵە.
بیرمکردەوە، رۆژێک هەر دێت لە کاتی ئیشکردندا مستیلەکەم لێ ون دەبێت، بەڵام گۆلکێک دەکرێت ببێتە هۆی خێر و بەرەکەت بۆمان

 


کایەلی چیرۆکە سەرنجراکێشەکەی خۆی دەگێڕێتەوە"  بیرمکردەوە، رۆژێک هەر دێت لە کاتی ئیشکردندا مستیلەکەم لێ ون دەبێت، بەڵام گۆلکێک دەکرێت ببێتە هۆی خێر و بەرەکەت بۆمان".
لەدەیەمین ساڵیادی ڤالانتیانی ئێمەدابو پیشنیازم کرد لەنێوان مستیەلەیەکی ئەڵماس و گۆلکێکدا یەکیان هەڵبژێرێت

 


لەو بارەیەوە حوسەین کایەلی-ی هاوسەری وتی" لەدەیەمین ساڵیادی ڤالانتاینی ئێمەدابو پیشنیازم کرد لەنێوان مستیەلەیەکی ئەڵماس و گۆلکێکدا یەکیان هەڵبژێرێت، وام بیردەکردەو مستیلەکی لا پەسەند ببێت، چونکە خانمان بە گشتی خشڵ و زێر و زیویان خۆشدەوێت".
توشی سەرسوڕمانی کردم کاتێک وتی گۆلکم دەوێت، ئەو ئاژەڵی زۆر خۆشدەوێت و هەمیشە لە کێڵگەکەیدا کاردەکات

 


"بەڵام توشی سەرسوڕمانی کردم کاتێک وتی گۆلکم دەوێت، ئەو ئاژەڵی زۆر خۆشدەوێت و هەمیشە لە کێڵگەکەیدا کاردەکات" حوسەین کایەلی وادەڵێت.
گوێرەکەیەک ژیانی ئێمەی گۆڕی و ئێستا خاوەنی کێڵگەیەکی گەورەی خۆمانین

 

ئاماژەش بەوە دەدات، "گوێرەکەیەک ژیانی ئێمەی گۆڕی و ئێستا خاوەنی کێڵگەیەکی گەورەی خۆمانین".

Image result for nuriye kayali

Image result for nuriye kayali

Image result for nuriye kayali

Image result for nuriye kayali

Image result for nuriye kayali

Image result for nuriye kayali



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP