وەزیری دادی ئەمریكا: تویتەكانی ترەمپ ئاستەنگ بۆ كارەكەم دروستدەكات

- 2/14/2020 5:29:00 PM 1590 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری دادی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئاشكرایكرد، تویتەكانی سەركی وڵاتەكەی كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویاندەكاتەوە، ئاستەنگی خستوەتە بەردەم كارەكانی وەزارەتی داد.

ویڵیام بار، وەزیری دادی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەمیانی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی ئەی بی سی ئەمریكیدا شەوی رابردو لە پەیامێكیدا كە ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكای كرد وتی"داوای لێدەكەم تویتەكانی سەبارەت بەو دۆسیانەی تاوان رابگرێت كە وەزارەتی داد بەڕێوەیدەبات".

ئەو وتانەی بار پەیوەست بو بە تویتەكانی ترەمپ لەبارەی دادگاییكردنی رۆجەر ستۆن، راوێژكاری بانگەشەی هەڵبژاردنەكەی پێشوی، كە لە ئێستادا تۆمەتبارە بە گوفتاری درۆ و ئاستەنگ دروستكردن بۆ دادگا لەمیانی لێكۆڵینەوكانی رۆبێرت مۆڵەردا.
داوایانكردبو بۆ ماوەی 7 بۆ 9 ساڵ راوێژكاری پێشوی بانگەشەی هەڵبژاردنەكەی ترەمپ زیندانیبكرێت


پێشتر هەر لەم هەفتەیەدا، وەزارەتی دادی ئەمریكا لە هەنگاوێكیدا داواكارییەكی داواكارانی گشتی تایبەت بە دۆسیەكەی ستۆن رەتكردەوە، كە داوایانكردبو بۆ ماوەی 7 بۆ 9 ساڵ راوێژكاری پێشوی بانگەشەی هەلبژاردنەكەی ترەمپ زیندانیبكرێت، ئەوەش بوە هۆی دەستلەكاركێشانەوەی تەواوی تیمی داواكارانی گشتی تایبەت بەو دۆسیەیە.

بار لەوبارەیەوە پشتیگری تەواوی بۆ بڕیارەكانی وەزارەتەكی دەربڕی و رەتیكردەوە بچێتە ژێرباری فشارەكانی ترەمپ، كە شەوی رابردو لە تویتێكیدا دەستێوەردانی وەزارەتی داد-ی لە دۆسیەكەی ستۆن-دا بە "كارێكی نادادپەروەرانە" پێناسكرد.


نیشانەکردن :

#ئه‌مریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP