بەپەلە

بەوێنە.. دو هاوسەری پزیشک لە وهان یادی ڤالانتاین-یان کردەوە

- 2/14/2020 5:16:00 PM 2189 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هەرچەندە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، هاوشێوەی رۆژانی پێشو، شەقام و قاوەخانە و شوێنەکانی ژوان لە شارەکانی وڵاتی چین چۆڵ کراون، بەڵام دو پزیشکی هاوسەر سەرەڕای سەختی ئەرکەکەیان و سەرقاڵبون بە نەخۆشەکانیان یادی رۆژی خۆشەویستیان کردەوە.

گاو یانگژی و هوانگ وێنلی دو پزیشکی هاوسەرن لە نەخۆشخانەی وهان، لەگەڵ شەونخونی و هیلاکیان بەهۆی پەتای کۆڤید، هێشتاش رۆژی خۆشەویستیان لە یاد نەکرد و لە ناو نەخۆشخانەکەدا یادی ڤالانتاینیان کردەوە.

یانگژی و وێنلی بە دەستیان شێوەی دڵیان دروست کردوە.

یانگژی ناوی هاوسەرەکەی لەسەر جلوبەرگی خۆپارێزتەکی دەنوسێت، وەک دیاریەک لەو رۆژەدا تادواتر وەک یادگاری هەڵیبگرێت.

 

زێنگ یشین، جێگری بەڕێوەبەری لیژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانیی چین ئەمرۆ هەینی رایگەیاند، هەزار و 716 هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا کارمەندی پزیشکین و ژمارەیەکی زۆریان لەدوای بەرکەوتنیان لەگەڵ نەخۆشانی کۆڤید(Covid-19) توشوی ڤایرۆسەکە بون.

 

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP