قائیمقامییەتی هەولێر لەبارەی دابەشکردنی غاز لە "رێگەی پسولەی خۆراک" رونکردنەوە دەدات

- 2/14/2020 4:51:00 PM 1638 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
قائیمقامییەتی هەولێر رایگەیاند، هەمو ئەو دەنگۆیانەی لە ژمارەیەک پەرەی تۆڕەی کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە لەبارەی دابەشکردنی غاز لە رێگەی پسولەی خۆراک "ھیچ بنەمایەکیان نیە و دورن لە راستییەوە".

 

رایدەگەیەنین ئەو پڕوپاگەندەیە ھیچ بنەمایەکی نیە و دورە لەراستییەوە

 

لە رونکردنەوەیەکدا راگەیاندنی قائیمقامیەتی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردوە، "لەچەند پەیج وئەکاونتێک هەواڵی ئەوە بڵاوکراوەتەوە بەبڕیاری بەڕێز قائیمقامی ھەولێر دابەشکردنی غازی ماڵان بەپسولەی خۆراک دەبێت، ئێمە وەک قائیمقامیەتی هەولێر رایدەگەیەنین ئەو پڕوپاگەندەیە ھیچ بنەمایەکی نیە و دورە لەراستییەوە".

 

ئەو بڕە غازەی رۆژانە دەگاتە ھەولێر بەشێوەیەکی ئاسایی و رێکوپێک دابەشدەکرێت

 

ئەوەش هاتوە، "ھەر بڕیارو رێنماییەک دەربچێت لە رێگەی راگەیاندنی فەرمی قائیمقامی ھەولێر بڵاودەکرێتەوە، بۆیە ھاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە ئەو بڕە غازەی رۆژانە دەگاتە کارگەکانی پارێزگای ھەولێر بەشێوەیەکی ئاسایی و رێکوپێک لەنێو گەڕەکەکانی شاری ھەولێر بەسەرھاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت".

پێشوتریش فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر رایگەیاندبو، دروستبونی کێشە لە رێژە و دەستکەوتنی غازی ماڵان لە ماوەی چەند رۆژێکی کەمدا چارەسەر دەکرێت و هاوڵاتیان دڵنیا دەکەنەوە "قەیرانی غاز" لە هەولێر دروستنابێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP