زیاتر لە هەزار کارمەندی پزیشکی چین هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان

- 2/14/2020 4:40:00 PM 6389 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەگوێرەی دواین ئاماری لیژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانیی چین هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر له‌ 63 هه‌زار كه‌سی تێپەڕاندوە و لەو ژمارەیەش زیاتر لە هەزار کەسیان کارمەندی تەندروستین.
 هەزار و 716 هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا کارمەندی پزیشکین و ژمارەیەکی زۆریان لەدوای بەرکەوتنیان لەگەڵ نەخۆشانی کۆڤید(Covid-19) توشوی ڤایرۆسەکە بون

 


زێنگ یشین، جێگری بەڕێوەبەری لیژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانیی چین ئەمرۆ هەینی رایگەیاند، هەزار و 716 هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا کارمەندی پزیشکین و ژمارەیەکی زۆریان لەدوای بەرکەوتنیان لەگەڵ نەخۆشانی کۆڤید(Covid-19) توشوی ڤایرۆسەکە بون.
ئەوە یەکەمجارە سەرچاوە تەندروستیە فەرمیەکانی چین ئاماری کارمەندە تەندروستیەکانی توشبوی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبکەنەوە

 

لەسەرەتای بڵاوبونەوەی پەتای کۆڤید، ئەوە یەکەمجارە سەرچاوە تەندروستیە فەرمیەکانی چین ئاماری کارمەندە تەندروستیەکانی توشبوی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبکەنەوە.

بەگوێرەی ئەو ئامارەی کە زێنگ ئیشین ئاشکرای کرد، لەکۆی ئەو هەزار و 716 کارمەندە توشبوە، هەزار و 502 کارمەندیان دانیشتوی هەرێمی هوبێی و گەورەشاری وهانن کە بە ناوەندی بڵاوبونەوە نەخۆشیەکە هەژمار دەکرێت.
 
له‌مانگی رابردوه‌وه‌ تا ئێستا، له‌31 ناوچه‌ی چین ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبوه‌ته‌وه‌، رێژه‌ی توشبونیش به‌و نەخۆشیە گه‌یشتوه‌ته‌ 63 هه‌زار كه‌س، 1380 كه‌سیش به‌وهۆیه‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP