رۆژئاڤا؛ 22 چەكداری سەر بە توركیا لەلایەن شەڕڤانانەوە كوژران

- 2/14/2020 3:59:00 PM 4652 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە ئەنجامی پیكدادانەكانی نێوان شەڕڤانان و چەكدارانی بەكرێگیراوی ئەنقەرە لە باكوری سوریا، 22 چەكدارە ناو گروپەكانی سەر توركیا كوژران و ئەوەش رێژەی كوژراوانی بۆ  377 كوژراو بەرزكردەوە.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، بەهۆی پێكدادانە توندەكانی شەوی رابردوی شەڕڤانان دژ بە گروپە چەكدارییەكانی سەر بە سوپای توركیا، 9 چەكداری نزیك ئەنقەرە، تەلتەمر-ی باكوری فورات كوژران.
 ژمارەی كوژراوانی كەمتر لە 24 كاتژمێری رابردو گەیشتوەتە 22 كوژراو

ئاماژە بەوەشكراوە، هەر بەهۆی پێكدادانە بەردەوامەكانەوە، شەوی دوێنێ پێنجشەممە لە هەریەك لە ناوچەكانی سەرێ كانی و حەسەكە چاودێری دۆخەكەی كردوە و پێكدادانەكان زۆر بە توندی بەردەوامی هەبوە و لەو نێوەندەدا 13 چەكداری سەر بە گروپەكانی نزیك لە توركیا كوژراون، بەوەش ژمارەی كوژراوانی كەمتر لە 24 كاتژمێری رابردو گەیشتوەتە 22 كوژراو.

هەر لەو چوارچێوەیەدا بەپێی ئامارەكانی روانگەی سوری، لە سەرەتای لەشكركێشییەكانی توركیا بۆ  سەر ناوچەكانی باكور و رۆژهەڵاتی فورات، ژمارەی كوژراوانی گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا 377 كوژراوە و لەنێویاندا 11 سەربازی بەرەگەز تورك هەیە.


نیشانەکردن :

#رۆژئاوای کوردستان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP