هاتوچۆی عێراق پێدانی تابلۆ به‌ماتۆڕسكیل ده‌ستپێده‌كات

- 2/14/2020 3:47:00 PM 544 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی عێراق داوا له‌سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ ماتۆڕسكیل-یان پێیه‌ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگاكان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی ماتۆڕسكیله‌كان و نرخی تابلۆكانیشی له‌ 600 هه‌زاره‌وه‌ بۆ 300 هه‌زار دینار كه‌مكردوه‌ته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به‌هۆی دوباره‌بونه‌وه‌ی روداوه‌كانی هاتوچۆ به‌هۆی ماتۆڕسكیل و نه‌بونی هیچ زانیاریه‌ك له‌وباره‌یه‌وه‌، بڕیاردراوه‌ له‌مه‌ودوا به‌هه‌مانشێوه‌ی ئۆتۆمبێل تابلۆ بدرێته‌ ئه‌و ماتۆڕسكیلانه‌ی تابلۆیان نیه‌.
داوای له‌سه‌رجه‌م خاوه‌نی ماتۆڕسكیله‌كان كردوه‌ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنیان

 

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، داوای له‌سه‌رجه‌م خاوه‌نی ماتۆڕسكیله‌كان كردوه‌ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنیان، ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر تابلۆیه‌ك بڕی 300 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت كه‌ پێشتر 600 هه‌زار دینار وه‌رگیراوه‌.

هاتوچۆی گشتی عێراق جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه‌، له‌ئێستادا پشكنینی ته‌واو بۆ ماتۆڕسكیله‌كان ده‌كرێت و هه‌ر ماتۆڕسكیلێك سه‌رپێچی بكات سه‌ره‌ڕای سزای دارایی هاوكات ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گیرێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP