بەپەلە

ڤیدیۆ..هێلیكۆپته‌رێكی سوپای سوریا خرایه‌خواره‌وه‌

- 2/14/2020 3:36:00 PM 4686 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هێلیكۆپته‌رێكی جه‌نگیی سوپای سوریا لە ناوچه‌ی (ئه‌تارب)ی سنوری حه‌له‌ب له‌لایه‌ن چه‌كدارانی "به‌ره‌ی نەسڕه‌"وه‌ خرایه‌خواره‌وه‌، چوار كه‌سیش كه‌ سه‌رنشینی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ بون كوژران.

چوار كه‌س كه‌ سه‌رنشینی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ بون گیانیانله‌ده‌ستداوه‌

 

ئاژانسی هه‌واڵیی سانای سوریا بڵاویكردەوه‌،  هێلیكۆپته‌رێكی جه‌نگیی سوریا له‌لایه‌ن هێزه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌"به‌ره‌ی نەسڕه‌" له‌ناوچه‌ی ئه‌تارب-ی سنوری حه‌له‌ب كراوه‌ته‌ ئامانج و خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌، له‌ئه‌نجامیشدا چوار كه‌س كه‌ سه‌رنشینی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ بون گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

گروپی چەكداریی"به‌ره‌ی نەسڕه‌" كه‌ یه‌كێكه‌ له‌گروپه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سه‌ر به‌توركیا ڤیدیۆی خستنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی سوپای سوریای بڵاوكردوه‌ته‌وه‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆش، روانگه‌ی سوریی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی روسیا بۆردومانی گوندێكی سنوری حه‌له‌ب-ی رۆژئاوای سوریایان كردوه‌، له‌ئه‌نجامدا حه‌وت هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هیدبون و زیاتر له‌ 18 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP