لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری عێراق: داعش خۆی به‌هێزده‌كاته‌وه‌

- 2/14/2020 3:34:00 PM 956 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

عه‌بدولخالق عزاوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، گروپی تیرۆرستی داعش ته‌نها 90% پێگه‌كانی فراوانكردوه‌، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی كۆچبه‌ران پێویسته‌ كۆتایی به‌شانه‌ نوستوه‌كانیان بهێندرێت.

عه‌بدولخالق عزاوی رایگه‌یاند، داعش له‌حوزه‌یرانی 2014ه‌وه‌ له‌رێگه‌ی زنجیره‌یه‌ك پێگه‌ی راگه‌یاندنه‌وه‌ كاری له‌سه‌ر بیروبۆچونی خه‌ڵك كردو هه‌وڵیدا زۆرترین كه‌س به‌لای خۆیدا رابكێشێت، له‌ئێستاشدا 90%ی پێگه‌كانی ده‌ستیان به‌كارو چالاكی كردوه‌ته‌وه‌و كار له‌سه‌ر راكێشانی هاوڵاتیان به‌لای خۆیاندا ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش بابه‌تێكه‌ پێویسته‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان رێكاری پێویستی له‌باره‌وه‌ بگرنه‌به‌ر.
داعش به‌شێكی زۆر پێگه‌ی راگه‌یاندنی هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانێت له‌و رێگه‌یه‌وه‌ جه‌نگی ده‌رونی له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان ئه‌نجامبدات و خۆی به‌هێز ده‌كاته‌وه‌

 

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "داعش به‌شێكی زۆر پێگه‌ی راگه‌یاندنی هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانێت له‌و رێگه‌یه‌وه‌ جه‌نگی ده‌رونی له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان ئه‌نجامبدات و خۆی به‌هێز ده‌كاته‌وه‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری عێراق جه‌ختیشیكرده‌وه‌، تا ئێستا ئاواره‌كان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ زێدی خۆیان كه‌ رزگاركراون، ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات تا ئێستا سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی باوه‌ڕپێكراویان له‌لا نیه‌ تا به‌بێ مه‌ترسی بگه‌ڕێنه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێكی زۆر شانه‌ی نوستوی داعش له‌ناو شاره‌ ئازادكراوه‌كاندا ماون".

ئاشكرایكرد، بۆ كۆتاییهێنان به‌كێشه‌ی ئاواره‌كان پێویسته‌ به‌ر له‌هه‌ر شتێك كۆتایی به‌شانه‌ نوستوه‌كانی داعش بهێندرێت كه‌ سه‌رقاڵی په‌ره‌پێدانی تواناكانیانن بۆئه‌وه‌ی له‌هه‌ر كاتێكدا بێت كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ئه‌نجامبده‌ن.

له‌مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 گروپی تیرۆرستی داعش هێرشیكرده‌ سه‌ر شاری موسڵ كه‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری عێراق و داگیریكردو دواتریش ژماره‌یه‌ك پارێزگای دیكه‌ی داگیركرد، دواتریش سوپای عێراق كه‌وته‌ حاڵه‌تی هێرشكردن و به‌شێكی زۆر له‌ناوچه‌كانی كۆنترۆڵكرده‌وه‌، له‌مانگی 7ی ساڵی 2017 توانرا به‌ته‌واوی كۆنترۆڵ سه‌رجه‌م ناوچه‌كان له‌داعش پاكبكرێته‌وه‌.


نیشانەکردن :

#داعش

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP