ئه‌مریكا ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 356 موشه‌كی ئێرانی راگه‌یاند

- 2/14/2020 3:32:00 PM 3795 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 356 موشه‌كی ئێرانی له‌لایه‌ن هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ راگه‌یاندو ئاشكرایكرد، "كۆماری ئیسلامی ئێران یه‌كێكه‌ له‌وڵاته‌ گه‌وره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی تیرۆر له‌جیهاندا".

مایك پۆمپیۆ له‌تویتێكدا له‌ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، "هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستیان گرتوه‌ به‌سه‌ر 358 موچه‌كی ئێرانیدا، كه‌ ده‌یانویست به‌رێگه‌یه‌ك بیگه‌یه‌ننه‌ حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، " ئێران یه‌كێكه‌ له‌گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری تیرۆر له‌جیهاندا"، جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌یه‌وێت روبه‌روی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ببێته‌وه‌".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داواشی له‌وڵاتانی جیهان كرد، هه‌ڵوێسته‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه‌و دژی ناردنی چه‌ك بۆ به‌ئێران بوه‌ستنه‌وه‌". 

دوێنێ-ش له‌به‌یاننامه‌یه‌كی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكادا كه‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی فه‌رمانده‌یی سه‌نته‌ری ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه‌ ئاشكرایكردوه‌، ده‌ستیان به‌سه‌ر 150 موشه‌كی ئێرانی له‌ده‌ریای عه‌ره‌ب گرتوه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان دژه‌ تانك بون، سێ له‌و موشه‌كانه‌ش له‌جۆری (بر-جو)ی ئێرانی بون".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP