پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی دو كه‌سی به‌ تۆمه‌تی دزینی ئۆتۆمبێل راگه‌یاند

- 2/14/2020 3:29:00 PM 1813 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی دو كه‌سی به‌تۆمه‌تی دزینی ئۆتۆمبێل راگه‌یاندو ئاشكراشیده‌كات،"له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانرا ئۆتۆمبێله‌كانیش بدۆزرێنه‌وه‌".

عه‌مید دلێر نه‌جاڕ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی گەیشتۆتە خه‌ندان ڕایگه‌یاند، "دوایئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك ئاگاداریكردینه‌وه‌ كه‌وا ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تیۆتا یارس)ی لێ دزراوه‌، تیمه‌كانمان ده‌ستیان به‌ ڵێكۆڵینه‌وه‌ی ورد كردو توانرا له‌ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا ئۆتۆمبێله‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌و دو تۆمه‌تباریش ده‌ستگیر بكرێن.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كی به‌ ڕه‌گه‌ز ئێرانی دزرابو و دواتریش به‌ لایه‌نی دوه‌می فرۆشتبو، بۆیه‌ دو تۆمه‌تبار له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌ تۆمه‌تی دزینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌ستگیر كران و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی كرایه‌وه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP