سویسرا نێوه‌ندگیری ئێران و ئه‌مریكا ده‌كات

- 2/14/2020 1:45:00 PM 1186 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وڵاتی سویسرا نێوه‌ندگیری ئه‌مریكاو ئێران دەكات بۆ ئازادكردنی چوار هاوڵاتی ئه‌مریكی كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیركراون.

كه‌ناڵی ABC بڵاویكرده‌وه‌، چوار هاوڵاتی ئه‌مریكی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه‌ به‌بێ ره‌چاوكردنی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ به‌بارمته‌گیراون.
باڵیۆزی سویسرا له‌تاران به‌تاكه‌ په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی نێوان ئه‌مریكاو ئێران داده‌نرێت

 

باڵیۆزی سویسرا له‌تاران به‌تاكه‌ په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی نێوان ئه‌مریكاو ئێران داده‌نرێت، له‌و روه‌شه‌وه‌ هه‌وڵه‌كانی ده‌ستپێكردوه‌ بۆ ئازادكردنی هاوڵاتیه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌ ئه‌مریكیه‌كان.

ماركۆس لایتنیر باڵیۆزی سویسرا زانیاری له‌باره‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان بۆ ئه‌مریكا گواستوه‌ته‌وه‌، بوه‌ته‌ پردێكی په‌یوه‌ندیش له‌نێوان واشنتن و تاران، ژماره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌و دانوستانیشی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران كردوه‌ بۆ ئازادكردنی هاوڵاتیه‌ ئه‌مریكیه‌كان.

ربیل یتچاردسۆن دادوه‌ری ولایه‌تی مه‌كسیكۆی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه‌، "ئێمه‌ له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامداینم له‌گه‌ڵ ئێران و هه‌وڵی باشمان ده‌ستپێكردوه‌ بۆئه‌وه‌ی به‌ڕێگه‌یه‌ك هاولاتیه‌ ئه‌مریكیه‌كان بگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ وڵات.

كه‌ناڵی ABC  ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه‌، كوژرانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی پێشوی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له‌ 3ی مانگی رابردو له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، هه‌وڵه‌كانی ئازادكردنی هاوڵاتیه‌ ئه‌مریكیه‌كانی قورسكردوه‌.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP