پارێزگاری نه‌ینه‌وا: بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی موسڵ پێویستمان به‌ 15 ملیار دۆلار هه‌یه‌

- 2/14/2020 1:41:00 PM 563 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نه‌جم جبوری پارێزگاری نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، بۆئه‌وه‌ی شاری موسڵ به‌ته‌واوی ئاوه‌دان بكرێته‌وه‌ پێویستمان به‌ 15 ملیار دۆلار هه‌یه‌، چونكه‌ ژێرخان و باڵه‌خانه‌كانی ئه‌و شاره‌ به‌ته‌واوی له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ روخاوه‌.

نه‌جم جبوری پارێزگاری نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، شاری موسڵ بۆئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی ئاوه‌دانبكرێته‌وه‌، پێویستمان به‌ 15 ملیار دۆلار هه‌یه‌، چونكه‌ ژێرخانی شاره‌كه‌ به‌ته‌واوی له‌لایه‌ن گروپی تیرۆرستی داعشه‌وه‌ روخێندراوه‌و ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌باڵه‌خانه‌كان ماون.

وتیشی،"چاككردنه‌وه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كان به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام پێویستی به‌پاره‌یه‌كی زۆر هه‌یه‌".
ئه‌و هاوكاریانه‌ی تا ئێستا پێشكه‌ش به‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی موسڵ كراون به‌پێی خواستی ئێمه‌ نه‌بون به‌تایبه‌ت له‌روی دروستكردنی قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌وه‌ كه‌ به‌شێكیان له‌ناو كه‌ره‌ڤانه‌دان

 

جه‌ختیشی له‌سه‌ر پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی كرده‌وه‌و ئاشكرایكرد، ئه‌و هاوكاریانه‌ی تا ئێستا پێشكه‌ش به‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی موسڵ كراون به‌پێی خواستی ئێمه‌ نه‌بون به‌تایبه‌ت له‌روی دروستكردنی قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌وه‌ كه‌ به‌شێكیان له‌ناو كه‌ره‌ڤانه‌دان.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، حكومه‌تی توركیا ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه‌ بڕی پێنج ملیار دۆلار وه‌ك قه‌رز بداته‌ حكومه‌تی عێراق به‌مه‌به‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ زیانبه‌ركه‌وتوه‌كان ته‌رخانكردوه‌ به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی، دو ملیارو500 هه‌زار دۆلاریان بۆ موسڵ بێت

له‌مانگی ئاب-ی 2014 گروپی تیرۆرستی داعش سه‌ریهه‌ڵداو هێرشیكرده‌ سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌واو ژماره‌یه‌ك له‌پارێزگاكانی دیكه‌ی ناوه‌راست و خواروی عێراق، بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌دو ساڵ به‌رده‌وام بو.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP