ژن و پیاوێك له‌روداوێكی هاتوچۆدا گیانیان له‌ده‌ستدا

- 2/14/2020 12:39:00 PM 1364 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

له‌روداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگه‌یه‌كی خێرای به‌غداد، ژن و پیاوێك گیانیان له‌ده‌ستداو كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربو.

بەرپرسێكی هاتوچۆ له‌به‌غداد رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ روداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان دو ئۆتۆمبێلی جۆره‌كانی (مارسیدس، شۆفرلێت ئۆپترا) له‌سه‌ر رێگه‌یه‌كی خێرای به‌غداد رویداوه‌، له‌ئه‌نجامیشدا شۆفێری مارسیدسه‌كه‌ برینداربوه‌و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌، له‌ناو ئۆتۆمبێلی ئۆپتراكه‌ش، ژن و پیاوێك هه‌بون و هه‌ردوكیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌ئێستادا ته‌رمی ژن و پیاوكه‌ ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی به‌غداد كراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌روداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردوه‌، به‌پێی زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش، به‌هۆی تیژڕه‌وی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP