بەپەلە

زانكۆیه‌كی بریتانیا: بڵاوكردنەوەی زانیاری هه‌ڵه‌و ئامۆژگاری خراپ ده‌بێته‌هۆی زیادبونی نه‌خۆشیه‌كان

- 2/14/2020 11:44:00 AM 1236 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

زانایانی زانكۆی "ئیست ئه‌نجلیا" (UEA) ی بریتانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر زانیاری هه‌ڵه‌ بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا ئەوەخراوەتەرو، بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌ڵه‌و ئامۆژگاری خراپ ده‌بێته‌ هۆی زیادبونی نه‌خۆشیه‌كان.

به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی زانایانی زانكۆی "ئیست ئه‌نجلیا"، پێدانی زانیاری هه‌ڵه‌و هه‌واڵی درۆو ئامۆژگاری خراپ ده‌بێته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ند نه‌خۆشیه‌ك، بۆیه‌ پێویسته‌ هاوڵاتیان خۆیان له‌زانیاری و هه‌واڵی "درۆ" به‌دوربگرن و رێگربن له‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ تێكه‌ڵ به‌ژیانیان ببن.
پێدانی ئامۆژگاری هه‌ڵه‌ش كاریگه‌ری خێرای له‌سه‌ر توشبون به‌و ڤایرۆسه‌ ده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆی گۆڕانككاری هه‌ڵسوكه‌وت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان هه‌بێت

 

له‌باره‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆفید-19) كه‌ ئێستا له‌چین و به‌شێك له‌وڵاتان بڵاوبوه‌ته‌وه‌، پۆل هنتر یه‌كێك له‌مامۆستایانی پزیشكی زانكۆی "ئیست ئه‌نجلیا" رایگه‌یاندوه‌، زۆر زانیاری هه‌ڵه‌و هه‌واڵی درۆ له‌رێگه‌ی پێگه‌كانی ئینته‌رنێته‌وه‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی خۆپارێزی و بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌، پێدانی ئامۆژگاری هه‌ڵه‌ش كاریگه‌ری خێرای له‌سه‌ر توشبون به‌و ڤایرۆسه‌ ده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆی گۆڕانككاری هه‌ڵسوكه‌وت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان هه‌بێت".

هه‌ر به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه‌، پێویسته‌ له‌روی ده‌رونیه‌وه‌ پێداچونه‌وه‌ به‌و زانیاریانه‌ بكرێت كه‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌، ئه‌و كه‌سانه‌شی مه‌ترسیان له‌لا دروستبوه‌و توشی دڵه‌ڕاوكێ بون به‌هۆی زانیاریه‌ هه‌ڵه‌كانه‌وه‌ له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشكی ده‌رونی بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ی ئه‌نفله‌وه‌نزاو چه‌ند په‌تایه‌كی دیكه‌یه‌.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، زانایان گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی 10%ی ئامۆژگاریه‌كان، كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر دروستكردوه‌و بونه‌، ته‌نها 20%ی هاوڵاتیانیش سودمه‌ندی ئامۆژگاریه‌كان بون و ئه‌وانی دیكه‌ش هیچ سودێكیان لێی وه‌رنه‌گرتوه‌.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP