وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌شداری له‌كۆنفرانسه‌كه‌ی میونشن ده‌كات

- 2/14/2020 11:39:00 AM 862 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گه‌یشته‌ ئه‌ڵمانیا به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن.

ئه‌مڕۆ كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ئاسایش و پاراستنی سه‌قامگیری جیهان.

محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم له‌تویتێكدا له‌ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی رایگه‌یاندوه‌، گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌ڵمانیا به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌كۆنگره‌ی میونشن بۆ ئاسایشی جیهانی 2020.

ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، له‌په‌راوێزی ئه‌و كۆنفرانسه‌دا ژماره‌یه‌ك دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای جیهان ده‌بێت و به‌شداریشی له‌زنجیره‌ گفتوگۆكانی تایبه‌ت به‌بارودۆخی ناوچه‌كه‌و جیهانی له‌باره‌ی سه‌قامگیری و ئاسایشه‌وه‌ ده‌كات.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، یه‌كه‌م رۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌ئه‌ڵمانیا به‌به‌شداری زیاتر له‌ 500 سه‌رۆك و نوێنه‌ری وڵاتانی جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌شداری له‌و كۆنفرانسه‌دا ده‌كات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP