بەپەلە

بریتانیا ئیدانه‌ی هێرشه‌ موشه‌كیه‌كه‌ی كەی وەن ده‌كات

- 2/14/2020 11:37:00 AM 672 جار خوێندراوەتەوە

خەندان - 

بریتانیا ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی سه‌ر سه‌ربازگه‌ی "كه‌ی وه‌ن"ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌كه‌ركوك ده‌كات و داواشده‌كات، حكومه‌تی عێراق رێكاری به‌په‌له‌ بۆ رێگریكردن له‌و هێرشانه‌ بگرێته‌به‌ر.

ستیڤن هیكی باڵیۆزی بریتانیا له‌به‌غداد له‌ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی، ئیدانه‌ی هێرشه‌ موشه‌كیه‌كه‌ی سه‌ر سه‌ربازگه‌ی "كه‌ی وه‌ن"ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌كه‌ركوك ده‌كه‌ین و داواش له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین، رێكاری به‌په‌له‌ بۆ رێگركردن له‌و جۆره‌ هێرشانه‌ بگرێته‌به‌ر.
پێویسته‌ له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق لێپرسینه‌وه‌ی توند له‌و گروپه‌ چه‌كدارانه‌ بكات كه‌ ده‌یانه‌وێت كێشه‌و ئاژاوه‌ بنێنه‌وه‌

 

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، پێویسته‌ له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق لێپرسینه‌وه‌ی توند له‌و گروپه‌ چه‌كدارانه‌ بكات كه‌ ده‌یانه‌وێت كێشه‌و ئاژاوه‌ بنێنه‌وه‌.

شه‌وی رابردو، شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، موشه‌كێك له‌سه‌ربازگه‌ی "كه‌ی وه‌ن"ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه‌وتوه‌ته‌ خواره‌وه‌، هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه‌، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی موشه‌كی كه‌ 11 موشه‌كی له‌سه‌ر بوه‌.


نیشانەکردن :

#بریتانیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP