بەپەلە

بەهۆی پیسكردنی ژینگەوە دو كارگە سزادەدرێن

- 2/14/2020 11:27:00 AM 710 جار خوێندراوەتەوە

خەندان - نیگار عومەر 

بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان ڕایگەیاند، دو کارگە بەهۆی پیسکردنی  ژینگە و  پابەندنەبون بەڕێنمایەکانمانەوە  سزادران.

بەرزان کەریم، بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان بەخەندان-ی ڕاگەیاند،"دو کارگەی بۆری پلاستیک لە ناحیەی ڕزگاری دوای چەندینجار ئاگادارکردنەوە کە پاشماوەکانیان لەو شوێنانە فڕێبدەن کە ئێمە بۆمان دیارییکردن، بەڵام ئەم دو کارگەیە جگە لەوەی پاشماوەکانیان لەو شوێنە فڕێنادەن، بەڵکو پاشماوەکانیان دەسوتێنن و دوکەڵێکی پیس و فراواندەکەن بەسەر دانیشتوانی ناحیەکەدا، بەوهۆیەوە بڕیارماندا ئەو دو کارگەیە سزا بدەین"
بەبڕی دو ملیۆن دیناری عێراقی سزا دراون و بەڵێننامەیان پێ پڕکراوەتەوە ئەگەر جارێکی دیکە ئەو کارە دوبارە بکەنەوە سزاكەیان دەبێت بە 10ملیۆن دینار

 

ئاماژەی بەوەشکرد،"ئەم دو کارگەیە بەبڕی دو ملیۆن دیناری عێراقی سزا دراون و بەڵێننامەیان پێ پڕکراوەتەوە ئەگەر جارێکی دیکە ئەو کارە دوبارە بکەنەوە سزاكەیان دەبێت بە 10ملیۆن دینار"

ئەوەشی ڕونکردوە،"لە داهاتویەکی نزیکدا شوێنی کارگەکانی نێو ناحیەکە دەگوازینەوە بۆ شوێنێکی دوری دانیشتوان، چونکە ئەم شوێنەی ئێستا کەوتۆتە نزیکی  دانیشتوانی ناحیەکەوە"



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP