بەپەلە

کەشوهەواو پلەکانی گەرمای ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان

- 2/14/2020 10:53:00 AM 917 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كەشوهەوا و پلەكانی گەرمای ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە هەندێك ناوچە ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە چەند شوێنێكی دیكەش هەورو نیمچە هەور دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمرۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی پێشبینیكراو 12 و نزمترین پلەی تۆماركراو 2، سلێمانی بەرزترین پلە 9 و نزمترین 3، دهۆك بەرزترین پلە 7 و نزمترین 1- ، كەركوك بەرزترین پلە 14 و نزمترین 7 پلەی سیلیزییە.

پلەكانی گەرمای سبەی شەممە لە شارەكانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت؛ هەولێر بەرزترین پلە 14 و نزمترین 5، سلێمانی بەرزترین پلە 13 و نزمترین 5، دهۆك بەرزترین پلە 9 و نزمترین 0، كەركوك بەرزترین پلە 16 و نزمترین 9 پلەی سیلیزییە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP