بەپەلە

توركیاو روسیا تایبه‌ت به‌دۆخی سوریا كۆده‌بنه‌وه‌

- 2/14/2020 10:42:00 AM 711 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا بڵاویكرده‌وه‌، سێرگی لاڤیرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیاو مه‌ولود چاوش ئۆغڵو هاوتا توركیه‌كه‌ی له‌میانه‌ی كۆنفرانسی میونشن كۆده‌بنه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی یەكشەممە لەپەراوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، سێرگی لاڤیرۆڤ و مه‌ولود چاوش ئۆغڵو كۆده‌بنه‌وه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌، كۆبونه‌وه‌ی لاڤیرۆڤ و چاوشئۆغڵو تایبه‌ت ده‌بێت به‌بارودۆخی سوریاو به‌تایبه‌ت گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی ئیدلیب.

كۆبونه‌وه‌ی نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی روسیاو توركیا له‌دوای ئه‌وه‌ دێت، گرژی و ئاڵۆزییه‌ سه‌ربازیه‌كانی نێوانیان له‌سوریا روی له‌زیادبون كردوه‌.

پێشتریش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا داوای له‌ڤیلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا كرد، فشار له‌سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا دروستبكات، هێرشه‌كانی بۆسه‌ر پارێزگای ئیدلیب رابگرێت و له‌سنوری سه‌نته‌ری چاودێری توركیا بكشێته‌وه‌، ئه‌گه‌رنا وه‌ڵامی سه‌ربازیان ده‌بێت.

توركیاو روسیا و ئێران له‌ئایاری 2017 بڵاویانكرده‌وه‌، گه‌یشتونه‌ته‌ رێكه‌وتنێك تایبه‌ت به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزیه‌كانیان له‌ئیدلیب.

توركیا 12 خاڵی چاودێری له‌ناوچه‌ی ئیدلیب هه‌یه‌ له‌باكوری خۆرئاوای سوریا و له‌ئاكامی دو هێرشی سوپای سوریادا 13 سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ كوژراون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP