دهۆك؛ 10 ملیۆن لیتر نه‌وت دابه‌شده‌كرێت

- 2/14/2020 10:37:00 AM 1668 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پارێزگای دهۆك بڕیاریدا به‌هۆی هاتنی شه‌پۆلێكی به‌فروبارانه‌وه‌، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی 10 ملیۆن لیتر نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌شبكات.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای دهۆك، بڕیاردراوه‌، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی 10 ملیۆن لیتر نه‌وتی ماڵان بكرێت و بۆ هه‌ر سه‌رۆك خێزانێكیش بڕی 200 لیتر نه‌وت دیاریكراوه‌، له‌ئێستاشدا پرۆسه‌كه‌ له‌ناوچه‌كانی زاخۆو سێمێل ده‌ستیپێكردوه‌و ته‌واوی پارێزگاكه‌ ده‌گرێته‌وه‌.

له‌لای خۆشیه‌وه‌، ئه‌یاس دۆسكی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌منی بۆ دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاندوه‌، هاوڵاتیان له‌رێگه‌ی بریكاره‌كانی خۆراكه‌وه‌ له‌دابه‌شكردنی نه‌وت ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP