بەپەلە

جه‌زائیر داوای گێڕانه‌وه‌ی سوریا بۆ كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌كات

- 2/14/2020 10:23:00 AM 504 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سه‌بری بوقادوم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی جه‌زائیر داوای له‌كۆمكاری عه‌ره‌بی كرد، كۆتایی به‌"سڕكردن"ی ئه‌ندامێتی سوریا بهێنێت، نوێنه‌رایه‌تیه‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ كۆبونه‌وه‌و چالاكیه‌كانی كۆمكاره‌كه‌.

سه‌بری بوقادوم له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌دوای دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسماعیل ولد شێخ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مۆریتانیا رایگه‌یاند، ئاماده‌نه‌بونی سوریا زیانێكی گه‌وره‌ی له‌كۆمكاری عه‌ره‌بی داوه‌، پێویسته‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی ببنه‌ هانده‌رێك بۆ دوباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی سوریا له‌كۆمكاره‌كه‌.
داوای له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بی كرد، كار بكه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی سوریا بۆ كۆمكاری عه‌ره‌بی

 

داواشی له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بی كرد، كار بكه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی سوریا بۆ كۆمكاری عه‌ره‌بی.

جه‌ختیشی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه‌، بۆ دوباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێنه‌ری سوریا بۆ كۆمكاری عه‌ره‌بی و به‌شداریكردن له‌كارو چالاكیه‌كان.

مانگی رابردو، تونس له‌هه‌وڵه‌كانی بۆ بڕواپێهێنان به‌كۆمكاری عه‌ره‌بی به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی سوریا بۆ كۆمكاری عه‌ره‌بی شكستیهێنا.

له‌ساڵی 2011 كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی، ئه‌ندامێتی سوریای "سڕكرد" به‌هۆی قه‌یران و ئاڵۆزیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌، له‌وكاتیشه‌وه‌ تا ئێستا له‌سه‌رجه‌م كۆبونه‌وه‌كاندا كورسی نوێنه‌ری سوریا به‌چۆڵی هێڵدراوه‌ته‌وه‌.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP