بەپەلە

كۆنفرانسی میونشن تایبه‌ت به‌ئاسایشی جیهان ده‌ستپێده‌كات

- 2/14/2020 10:17:00 AM 546 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، یه‌كه‌م رۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن به‌به‌شداری زیاتر له‌ 500 سه‌رۆك و نوێنه‌ری وڵاتانی جیهان ده‌ستپێده‌كات و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌شداری له‌و كۆنفرانسه‌دا ده‌كات.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن-ی ئه‌ڵمانیا به‌به‌شداری زیاتر له‌ 500 سه‌رۆك و نوێنه‌ری وڵاتانی جیهان ده‌ستپێده‌كات كه‌ تایبه‌ته‌ به‌قه‌یران و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ئاسایشی جیهان ده‌كرێت.

بڕیاره‌ له‌یه‌كه‌م رۆژی كۆنفرانسه‌كه‌دا، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، دان برولێتی وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئانگرێت كرامپ وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیاو بۆیكۆ بۆریسۆڤ سه‌رۆكوه‌زیرانی بولگاریا كۆببێته‌وه‌.

پێشتریش، مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاندبو، له‌میانه‌ی كۆنفرانسی میونشن چه‌ندین دیدارمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی جیهان ده‌بێت و باس له‌قوربانیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌شه‌ڕی دژ به‌تیرۆرو مه‌ترسیه‌كانی گروپی تیرۆرستی داعش ده‌كه‌ین.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP