بەپەلە

توركیا كوژرانی 63 سه‌ربازی سوریای راگه‌یاند

- 2/14/2020 10:00:00 AM 700 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا كوژرانی 63 سه‌ربازی سوریای له‌تۆڵه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر باره‌گا سه‌ره‌بازیه‌كانیان له‌ئیدلب راگه‌یاند.

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له‌ئه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ تایبه‌ته‌كانی ئیدلب، له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كانمان بۆسه‌ر سوپای سوریا، 63 چه‌كداری ئه‌و وڵاته‌ كوژراون.


پێشتر، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاندبو، له‌به‌رامبه‌ر هێرشكردنه‌ سه‌ر سه‌ربازه‌كانمان له‌ئیدلب، وه‌ڵامی توندمان بۆ سوریا ده‌بێت.

توركیا 12 خاڵی چاودێری له‌ناوچه‌ی ئیدلیب هه‌یه‌ له‌باكوری خۆرئاوای سوریا و له‌ئاكامی دو هێرشی سوپای سوریادا 13 سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ كوژراون.

ناوچه‌ی ئیدلیب ته‌نها ناوچه‌ی كۆنترۆڵنه‌كراوه‌ی سوریایه‌ و ماوه‌ی زیاتر له‌ دو مانگه‌ حكومه‌تی سوریا به‌پاڵپشتی هێزی ئاسمانی روسیا هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ده‌دات، توركیاش پشتیوانی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات و به‌بیانوی راوه‌دونانی هێزه‌ كوردییه‌كان سنوری خاكی سوریای به‌زاندوه‌.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP