بەپەلە

ته‌ندروستی جیهانی: سێ به‌شی وڵاتانی جیهان له‌ژێر مه‌ترسی توشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنادان

- 2/14/2020 9:54:00 AM 1877 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئیرا لونجینی پسپۆڕ له‌رێكخروی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، سێ به‌شی وڵاتانی جیهان له‌ژێر مه‌ترسی توشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنادان.

ئاژانسی "بلومێرگ" لە زاری ئیرا لونجینی سه‌رۆكی هاوبه‌شی سه‌نته‌ری ئاماره‌كانی تایبه‌ت به‌توشبوانی نه‌خۆشیه‌كان له‌زانكۆی فلۆریدای ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه‌، رێكاره‌كانی رێگرتن له‌بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وامه‌، بۆئه‌وه‌ی رێگه‌ نه‌درێت ئه‌و ڤایرۆسه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی چین به‌شێوه‌یه‌كی فراوان بڵاوببێته‌وه‌.
هه‌مو توشبویه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌توانێت بۆ دو كه‌س یان سێ كه‌س ڤایرۆسه‌كه‌ بگوازێته‌وه‌

 

ئه‌و پسپۆڕه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكراشیكردوه‌، "هه‌مو توشبویه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌توانێت بۆ دو كه‌س یان سێ كه‌س ڤایرۆسه‌كه‌ بگوازێته‌وه‌، به‌وه‌ش سێ به‌شی وڵاتانی جیهان له‌ژێر مه‌ترسی توشبون به‌و ڤایرۆسه‌دا".

پێشتریش رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری له‌بڵاوبونه‌وه‌ی به‌رفراوانی ڤایرۆسی كۆرۆناداو له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان گه‌شته‌كانیان بۆ چین راگرت.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی لیژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانیی چین دواین ئاماری توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاندو ئاشكراشیكرد، ژماره‌ی گیانله‌ستدان به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 1380 كه‌س و زیاتر له‌ 63 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش توشی ئه‌و ڤایرۆسه‌ بون.

تا ئێستا ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتوه‌ته‌ زیاتر له‌ 25 وڵاتی جیهان و چه‌ندین حاڵه‌تی مردنیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ جگه‌ له‌چین له‌وڵاتانی دیكه‌ی جیهان تۆماركراوه‌.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP