بەپەلە

بەهۆی بۆردومانێكی ئیسرائیل لە نزیك فرۆكەخانەی دیمەشق 7 كەس كوژران

- 2/14/2020 9:43:00 AM 1771 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەهۆی بۆردومانێكی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق، حەوت كەس كوژران.

بەگوێرەی ئاژانسی سكای نیوز، سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیان كردوه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌ی جۆلان-ی دیمه‌شق و له‌به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌كانی سوپای سوریا وه‌ڵامی ئه‌و بۆردومانه‌یان داوه‌ته‌وه‌و روانگه‌ی سوریاش زیانه‌ گیانیه‌كانی ئاشكراده‌كات.

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی رایگه‌یاند، كاتژمێر 11:45 خوله‌كی شه‌وی رابردو، سوپای ئیسرائیل ژماره‌یه‌ك موشه‌كی ئاراسته‌ی بەرزاییەكانی جۆلان لە رۆژئاوای دیمه‌شق كردوه‌، راسته‌وخۆش له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگری ئاسمانی سوریاوه‌ وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه‌و ژماره‌یه‌ك له‌موشه‌كه‌كانیش تێكشكێندراون.

روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، له‌ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەیەكی نزیك لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق، چوار ئه‌فسه‌ری ئێرانی و سێ ئه‌فسه‌ری سوریا كوژراون.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP