بەپەلە

توركیا پێدانی جۆرێك ڤیزا بە هاوڵاتیانی هەرێم و عێراق رادەگرێت

- 2/14/2020 9:35:00 AM 1347 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەبڕیاری بەرپرسانی بالای توركیا، لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی داهاتوەوە ئەنقەرە پێدانی ڤیزای ئەلكترۆنی سەر پاسپۆرت بە هاوڵاتیانی هەرێم و عێراق رادەگرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی باڵیۆزخانەی توركیا لە بەغدا، لە 15ی نیسانی ئەمساڵەوە، پێدانی ڤیزای ئه‌لیكترۆنی و رێكارەكانی پێدانی ئەو جۆرە ڤیزایە كۆتایی پێدێت و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌.

ئاماژە بەوەشكراوە، تێچوی ڤیزای ئەلكترۆنی تا 14ی نیسان نزیكەی 50 دۆلاری تێدەچێت و بۆ ماوەی 30 رۆژ بەكاردەهێنرێت و دوای ئەو وادەیە گۆڕانكاری بەسەردا دێت.

ئەوەشخراوەتەرو، باڵیۆزخانه‌ و کۆنسوڵخانە و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانمان له‌ "به‌غدا، به‌سره‌، كه‌ركوك، هه‌ولێر و سلێمانی" له‌ رێگه‌ی كۆمپانیا و نوسینگه‌ تایبه‌تییه‌ مۆڵه‌ت پێدراوه‌كانه‌وه‌ به‌رێكاری مامه‌ڵه‌كردنی ئاسان و خێرا ڤیزای ئاسایی به‌ هاوڵاتییانی عێراق ده‌درێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP