بریتانیا سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق به‌ "كه‌سایه‌تیه‌كی سیادی به‌توانا" وه‌سفده‌كات

- 2/14/2020 9:21:00 AM 1299 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ستیڤن هیكی باڵیۆزی بریتانیا له‌به‌غداد، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی به‌"كه‌سایه‌تیه‌كی سیادی به‌توانا"وه‌سفده‌كات و پشتیوانی وڵاته‌كه‌شی بۆ حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌رده‌بڕێت. 

ستیڤن هیكی باڵیۆزی بریتانیا له‌به‌غداد له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی"كه‌سایه‌تیه‌كی سیادی به‌توانا"یه‌و په‌یوه‌ندی و زانیاری باشی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌ت و ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش هه‌یه‌، هیواداریشین له‌داهاتودا سه‌ركه‌وتو بێت.

وتیشی:" دیاریكردنی عه‌لاوی بڕیارێكی هێزه‌ سیاسییه‌كانی عێراقه‌، نه‌ك بڕیتانیاو ئێمه‌ش له‌و روه‌وه‌ پشتیوانی ده‌بین".
ئێمه‌ هیوای حكومه‌تێكی به‌هێزی دور له‌كێشه‌كان بۆ عێراق ده‌خوازین و ده‌مانه‌وێت سه‌قامگیری  ئه‌منی تێدا پارێزراوبێت

 

ستیڤن هیكی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو،"ئێمه‌ هیوای حكومه‌تێكی به‌هێزی دور له‌كێشه‌كان بۆ عێراق ده‌خوازین و ده‌مانه‌وێت سه‌قامگیری  ئه‌منی تێدا پارێزراوبێت".

له‌باره‌ی حكومه‌تی نوێ عێراقیشه‌وه‌، ئاشكرایكرد، حكومه‌تی نوێ له‌به‌رده‌م گۆڕانكاری و ئاڵنگاریه‌كی زۆردایه‌، به‌ڵام ئێمه‌ گه‌شبینین به‌تواناو لێهاتوی عه‌لاوی كه‌ له‌داهاتودا بتوانێت چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات.

یه‌ك-ی ئه‌م مانگه‌، د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق راسپارد، كه‌ له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆری شیعه‌كانه‌وه‌ پشتیوانی لێده‌كرێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP