ئه‌مریكا داوا له‌محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی ده‌كات داواكاریه‌كانی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێبكات

- 2/14/2020 9:14:00 AM 600 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

به‌رپرسێكی باڵا له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوا له‌محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێرداو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كات، داواكاریه‌كانی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێبكات و روبه‌روی گه‌نده‌ڵی ببێته‌وه‌.
داواكاریه‌كانی خۆپیشاندانه‌كان جێبه‌جێبكات و هه‌نگاوبنێت بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی

 

كه‌ناڵی "العربیه‌" بڵاویكرده‌وه‌، به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای له‌محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی كردوه‌، سه‌رجه‌م داواكاریه‌كانی خۆپیشاندانه‌كان جێبه‌جێبكات و هه‌نگاوبنێت بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، پشتیوانی و پاڵپشتی ته‌واوی وڵاته‌كه‌شی بۆ حكومه‌تی نوێ دوپاتكردوه‌ته‌وه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و كه‌ناڵه‌، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی جه‌ختی له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی حكومه‌تی نوێ كردوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو پشتیوانی له‌خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین و له‌سه‌ر حكومه‌تی نوێ-ش پێویسته‌ به‌دواداچون بۆ داواكاریه‌كانیان بكات.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه‌،"چاوه‌ڕوانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ده‌بن، بۆئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت وه‌ربگرێت و داواكاریه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێبكات كه‌ خۆی له‌ئه‌نجامدانی چاكسازی و بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی و نه‌هێشتنی هه‌ژمونی ئێران ده‌بینێته‌وه‌".

به‌گوێره‌ی دواین ئاماری كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراقی، له‌سه‌ره‌تای مانگی 10ی ساڵی 2019ه‌وه‌ خۆپیشاندان له‌پارێزگاكانی به‌غدادو خواروی عێراق ده‌ستپێكردوه‌، له‌ئه‌نجامی به‌كارهێنانی توندوتیژی-ش به‌رامبه‌ریان، 543 خۆپیشانده‌ر كوژراون و زیاتر له‌ 17 هه‌زاری دیكه‌ش برینداربون.


نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP