هه‌واڵگری عێراق: داعش ده‌یه‌وێت خۆپیشاندانه‌كان بكاته‌ ئامانج

- 2/14/2020 9:04:00 AM 960 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئه‌بو عه‌لی به‌سڕی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دەزگای هه‌واڵگری روبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆری عێراق رایگه‌یاند، شانه‌ نوستوه‌كانی داعش ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ی كرده‌وه‌ی تیرۆرستیه‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدادو ناوچه‌كانی خواروی عێراق بكه‌نه‌ ئامانج.

ئه‌بو عه‌لی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، شانه‌ نوستوه‌كانی گروپی تیرۆرستی داعش له‌خۆئاماده‌كردندان بۆ دارشتنی پیلانێكی تایبه‌ت به‌هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و به‌ئامانجگرتنی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدادو ناوچه‌كانی خواروی عێراق له‌رێگه‌ی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌وه‌.
له‌رێگه‌ی پیلانه‌كانیه‌وه‌، داعش ده‌یه‌وێت ئاژاوه‌و شه‌ڕو دوبه‌ره‌كی زیاتر له‌ناوخۆی عێراق دروستبكات، به‌وه‌ش زیانی زۆر له‌ئابوری نیشتمانی عێراق بدات

 

وتیشی:"له‌رێگه‌ی پیلانه‌كانیه‌وه‌، داعش ده‌یه‌وێت ئاژاوه‌و شه‌ڕو دوبه‌ره‌كی زیاتر له‌ناوخۆی عێراق دروستبكات، به‌وه‌ش زیانی زۆر له‌ئابوری نیشتمانی عێراق بدات."

عه‌لی به‌سڕی جه‌ختیشیكرده‌وه‌، به‌رپرسێكی باڵای داعشیان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ به‌رپرس بوه‌ له‌جێبه‌جێكردنی كرده‌وه‌ی تیرۆرستی.

ئاماژه‌ی به‌خۆپیشاندانه‌كانی عێراقی كردو پیاوانی ئاینی شیعی تۆمه‌تباركرد، به‌هه‌ماهه‌نگیكردن و كاركردن بۆ ئێران.

خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌مانگی 10ی ساڵی رابردو له‌پارێزگاكانی به‌غدادو ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق ده‌ستیپێكردوه‌، داواكاری سه‌ره‌كی خۆپیشانده‌رانیش ئه‌نجامدانی چاكسازی و دیاریكردنی كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌ربه‌خۆو بێلایه‌نه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌شێكیشیان محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی بۆ ئه‌و پۆسته‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP