بەپەلە

ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا 63 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند

- 2/14/2020 8:42:00 AM 1807 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لیژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانیی چین دواین ئاماری توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای ئاشكراشیكرد و رایگەیاند، ژماره‌ی گیانله‌ستدان به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 1380 كه‌س و زیاتر له‌ 63 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش توشی ئه‌و ڤایرۆسه‌ بون.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی لیژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانی چین رایگه‌یاند، له‌مانگی رابردوه‌وه‌ تا ئێستا، له‌31 ناوچه‌ی چین ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبوه‌ته‌وه‌، رێژه‌ی توشبونیش به‌و ڤایرۆسه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 63 هه‌زار كه‌س، 1380 كه‌سیش به‌وهۆیه‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

لیژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، تا ئێستا 10 هه‌زار كه‌سیش ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێپه‌ڕاندوه‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ماڵه‌كانی خۆیان.

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌، لیژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانی چین بڵاویكرده‌وه‌، رێژه‌ی توشبونیش به‌و ڤایرۆسه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 52 هه‌زار كه‌س، 116 كه‌سیش به‌وهۆیه‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسی كوشنده‌یه‌و مانگی رابردو، له‌ شاری وهانی چین سه‌رهه‌ڵدایه‌وه‌ و له‌ئێستادا بوه‌ته‌ مه‌ترسییه‌كی جیهانی.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP