بەپەلە

خەندان وادەی رەوانەکردنی پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە بڵاودەکاتەوە

- 2/14/2020 12:13:00 AM 112552 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بڕیارە هه‌فته‌ی داهاتو موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ ره‌وانه‌ی هه‌ولێر بکرێت، بەڕێوەبەری لقی ھەولێری بانکی ناوەندیی عێراقیش رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ركاتێك فه‌رمانی خه‌رجكردنی پاره‌كه‌یان پێبگات راسته‌وخۆ بڕی پاره‌ی پێویست ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كه‌ن.

عابد مزوری، بەڕێوەبەری لقی ھەولێری بانکی ناوەندیی عێراق به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، تا ئێستا بڕیاری خه‌رجكردنی پاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌ته‌ ئەوان، هه‌ركاتێك بڕیاریان له‌به‌غداوه‌ به‌ده‌ست بگات، راسته‌وخۆ بڕی پاره‌ی دیاریكراو بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كه‌ن.
هه‌فته‌ی داهاتو بڕی 522 ملیار دینار وه‌ك موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ ره‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كرێت

 

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خه‌ندان، هه‌فته‌ی داهاتو بڕی 522 ملیار دینار وه‌ك موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ ره‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كرێت، فه‌رمانێكیش ئاڕاسته‌ی بانكی ناوه‌ندی ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی ره‌وانه‌كردنی ئه‌و پاره‌یه‌ به‌ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، بەڕێوەبەری لقی ھەولێری بانکی ناوەندیی عێراقیش زانیاریەکانی خەندان-ی پشتڕاستکردەوە.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ پشتبه‌ دو سه‌رچاوه‌ی دارایی ده‌به‌ستێت

 

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ پشتبه‌ دو سه‌رچاوه‌ی دارایی ده‌به‌ستێت، یه‌كه‌میان، فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌ به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، دوه‌میان ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌ به‌غداوه‌ كه‌ مانگانه‌ 522 ملیار دیناره‌.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 11ی ساڵی رابردوی فه‌رمانبه‌ران كردوه‌، تا ئێستاش جگه‌ له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌، ته‌ندروستی و دارایی و ئابوری موچه‌یان وه‌گرتوه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP