سوپای عێراق كۆتاییهاتنی قۆناغی یه‌كه‌می "پاڵه‌وانانی عێراق"ی راگه‌یاند

- 2/14/2020 12:01:00 AM 1630 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق، كۆتاییهاتنی قۆناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی "پاڵه‌وانانی عێراق"ی راگه‌یاندو ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین جۆره‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گیراوه‌.

عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاروڵا، جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كۆتاییان به‌قۆناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی "پاڵه‌وانانی عێراق" هێناوه‌، له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هه‌ڵمه‌تێكی پشكنینیان له‌ پارێزگای ئه‌نبار و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری و سنوری عێراق، سوریا و ئوردن ئه‌نجامداوه‌.
سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ له‌ تیرۆرستانی داعش پاككراونه‌ته‌وه‌ و به‌ ته‌واوی له‌روی ئه‌منیه‌وه‌ سه‌قامگیربون

 

ئاماژەی بەوەشکرد، سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ له‌ تیرۆرستانی داعش پاككراونه‌ته‌وه‌ و به‌ ته‌واوی له‌روی ئه‌منیه‌وه‌ سه‌قامگیربون.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی "پاڵه‌وانانی عێراق"ی بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئه‌نبارو ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری سنوری عێراق- سوریا- ئوردن له‌گروپی تیرۆرستی داعش ده‌ستپێكرد.
له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا 26 هه‌زارو 238 كیلۆمه‌تر دوجایان پاككردوه‌ته‌وه‌، له‌هه‌ڵمه‌ته‌كاندا پێنج بنكه‌ و باره‌گای داعشیان خاپوركردوه‌

 

یاروڵا باسی لەوەشکرد، له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا 26 هه‌زارو 238 كیلۆمه‌تر دوجایان پاككردوه‌ته‌وه‌، له‌هه‌ڵمه‌ته‌كاندا پێنج بنكه‌ و باره‌گای داعشیان خاپوركردوه‌، ده‌ستیان به‌سه‌ر 25 بۆمبی چێندراو سێ هاوه‌ن، حه‌وت موشه‌كی جۆری SPG9، دو ماتۆڕسكیل، 65 بۆمب گرتوه‌، دو موشه‌كیش ته‌قیونه‌ته‌وه‌. 

ئەوەشی خستەڕو، هەروەها دەستگیراوە بەسەر نۆ موشه‌كی دژه‌ تانك، پشتێنێكی بۆمبڕێژكراو، دو ئۆتۆمبێل، حه‌وت كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، 54 چه‌كی قورس و سوك و مامناوه‌ند، چه‌كێكی جۆری قه‌ناس، 24 پاكه‌تی رومانه‌ 10 پاكه‌ت فیشه‌كدا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP