13 چه‌كداری سەر بە تورکیا کوژران
پێکدادان لە نێوان شەڕڤانان و گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا رویدا

- 2/13/2020 11:47:00 PM 5681 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) كوژرانی 13 چه‌كداری گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ توركیای له‌ناوچه‌ی تل ته‌مر راگه‌یاند، ئاشكراشیكرد، ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گیراوه‌.

ناوه‌ندی راگەیاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا  ئاشكرایكرد، گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ توركیا هێرشیانكردوه‌ته‌ سه‌ر شه‌ڕڤانان له‌گونده‌كانی (قاسمێ، داودێ)ی سه‌ر به‌شارۆچكه‌ی تل ته‌مر، له‌ به‌رامبه‌ریشدا شه‌ڕڤانان به‌توندی وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه‌و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ له‌نێوان هه‌ردولا رویداوه‌.

ئاماژەی بەوەشکردوە، له‌ روبه‌ربونه‌وه‌كه‌دا 13 چه‌كداری سه‌ر به‌ توركیا كوژراون و ژماره‌یه‌ک چەکداری دیکەش برینداربون، هاوكات ده‌ستیشی گیراوه‌به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی و ژماره‌یه‌ك چه‌ك  و ته‌قه‌مه‌نی و دوربینێكی شه‌ودا گیراوه‌.

مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردو سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکان هێرشیان کردە سەر رۆژئاڤای کوردستان و تا ئێستا لە چەند ناوچەیەکی تلتەمر لە هەوڵی پێشڕەویکردندان. 

هێرشەکانی تورکیا و گروپە چەکدارانی سەر بە تورکیا دوای ئەوە هات، کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداو ترەمپ بڕیاریدا هێزەکانی لە سوریا بکشێنێتەوە، بەڵام دواتر ژمارەیەک سەربازی لەو ناوچانە کشانەوە کە تورکیا ئۆپەراسیۆنی تیادا ئەنجامدا. 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP