شانەی راگەیاندنی جەنگی: ئەو موشەکەی ئاڕاستەی کەی وەن کرا هیچ زیانێکی نەبوە

- 2/13/2020 10:15:00 PM 2385 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق رایگەیاند، ئەو موشەکەی ئاڕاستەی بنکەی سەربازی کەی وەن کرا هیچ زیانێکی نەبوە.

شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی لەبارەی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی موشه‌كێك له‌سه‌ربازگه‌ی "كه‌ی وه‌ن"ی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ موشه‌كێك له‌سه‌ربازگه‌ی "كه‌ی وه‌ن"ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه‌وتوه‌ته‌ خواره‌وه‌، هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه‌.

ئاماژەی بەوەکردوە، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی روداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچونیان بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستپێكردوه‌ كه‌ موشه‌كه‌كه‌یان ئاڕاسته‌ی سه‌ربازگه‌ی "كه‌ی وه‌ن" كردوه‌.
ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر سەکۆیەکی ئاڕاسته‌كردنی موشه‌كدا كه‌ 11 موشه‌كی له‌سه‌ر بوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

 

شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عێراق ئاشكرایكردوه‌، ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر سەکۆیەکی ئاڕاسته‌كردنی موشه‌كدا كه‌ 11 موشه‌كی له‌سه‌ر بوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.
لە کۆتایی ساڵی رابردوەوە، ئەوە دوەمجار بە موشەک هێرشدەکرێتە سەر بنکەی سەربازی "کەی وەن"ی هێزەکانی ئەمریکا لە کەرکوک


ئەوە دوەمجار بە موشەک هێرشدەکرێتە سەر بنکەی سەربازی "کەی وەن"ی هێزەکانی ئەمریکا لە کەرکوک، 27ی مانگی 12ی ساڵی رابردو هه‌شت گوللـه‌ هاوه‌ن ئاڕاسته‌ی سه‌ربازگه‌کە کراو و بەهۆیەوە به‌ڵێنده‌رێكی ئه‌مریكی گیانی له‌ ده‌ستداو ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربون.

بنكه‌ی سه‌ربازی "كه‌ی وه‌ن" یه‌كێكه‌ له‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌ گەورەکان له‌ کەرکوک، له‌ كاتی هێرشه‌كانی داعشدا بۆ سه‌ر كه‌ركوك و ده‌وربه‌ری و كشانه‌وه‌ی هێزه‌ عێراقییه‌كان ئه‌و بنكه‌یه‌ بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ بەکاردەهێنرا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP