توركیا لەبارەی به‌ جینۆسایدناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان وه‌ڵامی سوریا ده‌داته‌وه‌

- 2/13/2020 10:07:00 PM 5328 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا وەڵامی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی سوریا بۆ جینۆسایدناساندنی  كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان دەداتەوە و رایگەیاند، له‌كاتێكدا سوریا خۆی چه‌كی كیمیایی به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌ی به‌كارهێناوه‌، ئه‌و كاره‌ی په‌رله‌مان "دوڕوییه‌".

ئه‌نجومه‌نی گه‌ل (په‌رله‌مان)ی سوریا له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا تاوانه‌كانی دژ به‌ئه‌رمه‌نه‌كانی به‌ "تاوانی كۆمه‌ڵكوژ" ناساند، کە له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه‌ ئەنجامدراوە.
ئه‌م كاره‌ی په‌رله‌مان، دوڕویی سوریا نیشانده‌دات، له‌ ماوه‌ی ساڵانی رابردودا رژێمی سوریا هه‌مو جۆره‌ كۆمه‌ڵكوژیه‌كی به‌رامبه‌ر به‌گه‌له‌كه‌ی خۆی ئه‌نجامداوه‌

 

حامی ئاکسۆی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ره‌خنه‌ی توندی له‌ بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی سوریا گرت و رایگه‌یاند، "ئه‌م كاره‌ی په‌رله‌مان، دوڕویی سوریا نیشانده‌دات، له‌ ماوه‌ی ساڵانی رابردودا رژێمی سوریا هه‌مو جۆره‌ كۆمه‌ڵكوژیه‌كی به‌رامبه‌ر به‌گه‌له‌كه‌ی خۆی ئه‌نجامداوه‌".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، رژێمی سوریا تۆمه‌تبارده‌كات به‌ ئاواره‌كردنی ملیۆنان هاوڵاتی و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی

 

وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، رژێمی سوریا تۆمه‌تبارده‌كات به‌ "ئاواره‌كردنی ملیۆنان هاوڵاتی و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی" و ئاشكرایده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه‌، له‌ ماوه‌ی ساڵانی رابردودا ملیۆنان هاوڵاتی ئاواره‌ كردوه‌.

له‌ ساڵانی 1915 و 1917 له‌ سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانیدا كۆمه‌ڵكوژی به‌سه‌ر ئه‌رمه‌نه‌كاندا هاتوه‌، فڕه‌نسا له‌ ساڵی 2001 ئه‌و كاره‌ساته‌ی وه‌ك كۆمه‌ڵكوژی ناساند، كه‌ ئه‌نقه‌ره‌ ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌.

گه‌لی ئه‌رمه‌نی له‌ جیهاندا، ڕۆژی 24 ی نیسانی كردوەته‌ بۆنه‌ی قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان، كه‌ بوه‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ملیۆنێك و 500 هه‌زار ئه‌رمه‌نی، واته‌ سێیه‌كی گه‌لی ئه‌رمه‌نی ئه‌و كات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP