هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی کەی وەن لە کەرکوک

- 2/13/2020 9:24:00 PM 8393 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، ئەمشەو بە موشەک لە جۆری کاتیۆشا هێرشکراوەتە سەر بنکەی سەربازی کەی وەن لە کەرکوک، کە سەربازانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکای تیادایە.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌منی لە کەرکوک رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له‌رێگه‌ی لایه‌نێكی نه‌ناسراوه‌وه‌، موشه‌كێك له‌ جۆری كاتیۆشا ئاڕاسته‌ی سه‌ربازگه‌ی "كه‌ی وه‌ن" کراوە کە سەربازانی ئه‌مریكای تیادایە.
دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی موشه‌كه‌كه‌، فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌مریكا به‌رزبوه‌ته‌وه‌ و به‌سه‌ر ئاسمانی شاری كه‌ركوكدا ده‌سوڕێنه‌وه‌

 

ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی موشه‌كه‌كه‌، فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌مریكا به‌رزبوه‌ته‌وه‌ و به‌سه‌ر ئاسمانی شاری كه‌ركوكدا ده‌سوڕێنه‌وه‌، تا ئێستاش هیچ زانیاریه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌ گیانیه‌كانی ئه‌و موشه‌كه‌ ئاشکرا نەکراوە.
ئەوە دوەمجار بە موشەک هێرشدەکرێتە سەر بنکەی سەربازی "کەی وەن" کۆتایی ساڵی رابردوش هه‌شت گوللـه‌ هاوه‌ن ئاڕاسته‌ی سه‌ربازگه‌کە کرا

 

ئەوە دوەمجار بە موشەک هێرشدەکرێتە سەر بنکەی سەربازی "کەی وەن"ی هێزەکانی ئەمریکا لە کەرکوک، 27ی مانگی 12ی ساڵی رابردو هه‌شت گوللـه‌ هاوه‌ن ئاڕاسته‌ی سه‌ربازگه‌کە کراو و بەهۆیەوە به‌ڵێنده‌رێكی ئه‌مریكی گیانی له‌ ده‌ستداو ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربون.

بنكه‌ی سه‌ربازی "كه‌ی وه‌ن" یه‌كێكه‌ له‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌ گەورەکان له‌ کەرکوک، له‌ كاتی هێرشه‌كانی داعشدا بۆ سه‌ر كه‌ركوك و ده‌وربه‌ری و كشانه‌وه‌ی هێزه‌ عێراقییه‌كان ئه‌و بنكه‌یه‌ بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ بەکاردەهێنرا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP