سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای تاڵیبان كوژرا

- 2/13/2020 9:17:00 PM 2282 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای تاڵیبان له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان كوژرا.

میدیاكانی پاكستان بڵاویانكرده‌وه‌، له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا و به‌پشت به‌ستن به‌زانیاری وردی هه‌واڵگری له‌سه‌ر گروپی چه‌كدارانی تاڵیبان، له‌ ویلایه‌تی كنری ئه‌فغانستان بۆمبێكی چێندراو به‌شه‌هره‌یار مه‌حسود ته‌قیوه‌ته‌وه‌، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌سه‌ركرده‌ باڵاكانی تاڵیبان و له‌ئه‌نجامیشدا گیانی  له‌ده‌ستداوه‌.

به‌رپرسێكی هه‌واڵگری پاكستان زانیاریه‌كانی كوژرانی ئه‌و سه‌ركرده‌ باڵایه‌ی تاڵیبانی پشتڕاستكردوه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندوه‌، له‌ساڵی 2016ه‌وه‌ شه‌هره‌یار مه‌حسود له‌پاكستانه‌وه‌ بۆ ئه‌فغانستان هه‌ڵاتوه‌.

ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه‌ له‌كاتێكدایه‌، له‌ماوه‌ی دو هه‌فته‌ی رابردودا، دو سه‌ركرده‌ی باڵای تاڵیبانی پاكستان به‌ناوه‌كانی خالید حقانی و قاری سیفوڵا بیاوری له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئه‌فغانستان كوژران.

ئه‌و دو كرده‌وه‌یه‌ له‌كاتێكدایه‌، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستی به‌دانوستان له‌گه‌ڵ تاڵیبان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ رێکكه‌وتنێك به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی و ئاڵۆزیه‌كان و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌فغانستان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP