وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق 90 كه‌س داده‌مه‌زرێنێت

- 2/13/2020 7:16:00 PM 2849 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه‌ كه‌ 90 كه‌س له‌ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی باڵا (ماجستێر، دكتۆر) له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ به‌پێی پسپۆڕیه‌كانیان دابمه‌زرێنن.

ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، دامه‌زراندنی 90 كه‌س له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌، له‌ دوای بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ژمارە 373ی ساڵی 2019 دێت، كه‌ رایگه‌یاندبو پێویسته‌ وه‌زاره‌ته‌كان به‌پێی پسپۆڕی خۆیان هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی باڵا و ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌گرێبه‌ست كارده‌كه‌ن دابمه‌زرێنن به‌تایبه‌ت بڕوانامه‌ی ماجستێر و دكتۆرا، كه‌ كێشه‌ی كه‌می ئه‌و بڕوانامانه‌ هه‌یه‌ له‌ دامه‌زراوه‌كان هه‌یه‌.
دوای ده‌رچونی فه‌رمانی دامه‌زراندن، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان دێته‌وه‌ چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای ده‌رچونی فه‌رمانی دامه‌زراندن، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان دێته‌وه‌ چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت، كه‌سانی شایسته‌ و ئه‌وانه‌ی كه‌ زۆرترین خاڵ به‌ده‌ستده‌هێنن، داده‌مه‌زرێن، پڕۆسه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی "شه‌فاف و خاڵبه‌ندی به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
له‌ناو لیستی دامه‌زراوانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، پسپۆڕیه‌كانی یاساو سیاسه‌ت بونیان نه‌بوه‌

 

ئه‌مڕۆش حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له‌ناو لیستی دامه‌زراوانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، پسپۆڕیه‌كانی یاساو سیاسه‌ت بونیان نه‌بوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش هیچ كام له‌و كه‌سانه‌ی تێدا نه‌بوه‌ كه‌ پێشتر له‌ساڵانی رابردودا، گرێبه‌ست بون هیچكامیان دانه‌مه‌زراون.

كه‌عبی داواش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌كات، به‌ر له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی خشته‌ی دامه‌زراوه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ بكات و پاشان فه‌رمانی وەزاری بۆ دامه‌زراوه‌كان ده‌ربكات، به‌جۆرێك پسپۆڕیه‌كان دیاری بكات و له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا رێكاره‌ پێویسته‌كان جێبه‌جێبكات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP