بازرگانێك له‌به‌غدا به زیاتر لە حەوت هەزار پارچه‌ حه‌پی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرا

- 2/12/2020 3:07:00 PM 896 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق ئه‌مڕۆ ده‌ستگیركردنی بازرگانێكی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی له‌ رۆژئاوای به‌غداد راگه‌یاندو ئاشكرایكرد، ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر حەوت هەزار و 860 پارچه‌ حه‌بی هۆشبه‌ردا.

فه‌ریق روكن جه‌عفه‌ر به‌تات، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدڕاڵی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێزێكی سه‌ر به‌لیوای چواری فیرقه‌ی یه‌ك، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد، بازگه‌یه‌كی تایبه‌تیان له‌ رۆژئاوای به‌غدای پایته‌خت داناوه‌، له‌كاتی تێپه‌ڕبونیدا به‌ بازگه‌كه‌، بازرگانێكی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانیان ده‌ستگیركردوه‌.
له‌ئێستادا ئه‌و تۆمه‌تباره‌ ده‌ستگیركراوه‌ و ده‌ستیش به‌سه‌ر 393 پارچه‌ حه‌پی هۆشبه‌ر كه‌ هه‌ر پارچه‌یه‌ك 20 حه‌پی تێدابوه‌ گرتوه‌

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، له‌ئێستادا ئه‌و تۆمه‌تباره‌ ده‌ستگیركراوه‌ و ده‌ستیش به‌سه‌ر 393 پارچه‌ حه‌پی هۆشبه‌ر كه‌ هه‌ر پارچه‌یه‌ك 20 حه‌پی تێدابوه‌ گرتوه‌، كه‌ كۆی سه‌رجه‌میان ده‌كاته‌ 7860 پارچه‌ حه‌پ.

فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدڕاڵی باسی لەوەشکرد، له‌ ئێستادا تۆمه‌تباره‌كه‌ ره‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراوه‌ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی سزای یاسایی و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP