پەروەردەی هەولێر و سلێمانی بڕیار لەبارەی پشوی سبەی دەدەن

- 2/11/2020 11:21:00 PM 199296 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر و سلێمانی رایانگەیاند، سبەینێ چوارشەممە 12ی شوبات دەوامی خوێندن ئاساییە و هیچ بڕیارێک بۆ راگەیاندنی پشو نیە.

 

سبەینێ چوارشەممە پرۆسەی خوێندن و دەوامی خوێندنگاکان لە هەولێر ئاسایی دەبێت

 

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر لە رونکردنەوەیەکدا ئەوەی خستوەتەڕو، سبەینێ چوارشەممە پرۆسەی خوێندن و دەوامی خوێندنگاکان لەلای ئەوان ئاساییە و هیچ بڕیارێک بۆ راگەیاندنی پشو نیە.

 

سبەینێ لە سلێمانی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی دەوام ئاسایی دەبێت

 

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە ئاگادارینامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە، سبەینێ چوارشەممە لە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنوری پارێزگای سلێمانی دەوام ئاسایی دەبێت.

بەهۆی ئەو شەپۆلیی سەرما و سۆڵ و بەفرو بارانەی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستانی گرتوەتەوە، حکومەتی هەرێم رۆژی سێشەممە 11ی شوباتی کردە پشو.

 

شەوی سێشەممە پێشبینی نزمتربونەوەی پلەکانی گەرما و بەفربارین لە بەشێک لە ناوچەکان دەکرێت


هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی عێراق ئەمڕۆ لە رونکردنەوەیەکدا ئەوەی خستوەتەڕو، شەوی سێشەممە پێشبینی نزمتربونەوەی پلەکانی گەرما و بەفربارین لە بەشێک لە ناوچەکان دەکەن و نزمبونەوەی پلەکانی گەرماش تاوەکو رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.


نیشانەکردن :

#په‌روه‌رده‌

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP