بەڤیدیۆ.. کارمەندی رێستۆرانتێک تف دەکاتە ناو پیتزای کڕیارێک و سێڵفی لەگەڵدا دەگرێت

- 2/11/2020 7:21:00 PM 16939 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆییەک لەناو بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە تورکیا دەنگدانەوە و توڕەی خەڵکی ئەو وڵاتەی لێدەکەوێتەوە، کە تیایدا کارمەندی گەیاندنی خواردنی چێشتخانەیەک بەر لە گەیاندنی خواردنەکە تفی تێدەکات و سێلفی لەگەڵدا دەگرێت.

بەگوێرەی زانیاریەکان روداوەکە لە ساڵی 2017 دا رویداوە، بەڵام دوای نیزکەی سێ ساڵ لە تۆماری کامێرای چاودێری باڵەخانەیەکدا دەردەکەوێت.

نوسینگەی داواکاری گشتی تورکیا سەرەتا داوای سەپاندنی 18 ساڵ زیندانی کردوە بەسەر تاوانبارەکەدا، بەڵام بەهۆی ئەوەی تۆماتەبارکە کاتی روداوەکە تازە تەمەنی بوە بە 18ساڵ سزاکەی کەمکراوەتەوە بۆ دو ساڵ.




Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP