پێشبینیکارێکی کەشناسی: ئەمشەو بۆ یەکەمجار دیاردەیەکی سروشتی دەردەکەوێت

- 2/11/2020 5:58:00 PM 62673 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-


پێشبینیکارێکی کەشناسی رایگەیاند، ئەمشەو بۆیەکەمجار دیاردەیەکی سروشتی بەناوی ( مانگی بەفر) یان ( سوپەر مانگ) دەردەکەوێت.
 ئەمشەو بۆ یەکەمین جار لەماوەی 10 ساڵی رابردودا دیاردەی مانگی بەفر دەبینرێت

لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، سادق عەتیە پێشبینیکاری عێراقی نوسیویەتی، ئەمشەو بۆ یەکەمین جار لەماوەی 10 ساڵی رابردودا دیاردەی مانگی بەفر دەبینرێت.
قەبارەی مانگی بەفر لەسەدا 14 گەورەترە و روناکییەکەشی لەسەدا 30 روناکرە لەمانگی ئاسایی

دەرکەوتنی مانگی بەفر بەواتای مانگی تەواو دێت، ئەو کاتەیە کە مانگ لەنزیکترین خاڵیدایە لەزەوییەوە و قەبارەکەی لەسەدا 14 گەورەترە و روناکییەکەشی لەسەدا 30 روناکرە لەمانگی ئاسایی.

بەپێی ساڵنامەی خێڵەکانی ئەمریکای باکوری رۆژهەڵات کە بەئەمریکییە رەسەنەکان ناسراون، ئەم مانگە دوەمین مانگی تەواوی زستانە و تێیدا مانگی بەفر دەردەکەوێت کە نیشانەی بارینی بەفری زۆرە لەمانگی شوباتدا.

ئەم مانگە کەمانگی بەفری تێدا دەردەکەوێت، لەلایەن پسپۆڕانی کەشوهەواوە بە (سوپەر مانگ) ناودەبرێت، بەوپێیەی یەکێکە لەگەورەترین مانگەکانی ساڵی 2020 و لەکاتی ئاوابون و هەڵهاتندا گەورەتر دەردەکەوێت.

بەپێی زانیارییەکانی (ئێرزسکای)، پسپۆڕان تائێستا کۆکنین لەسەر دەرکەوتنی سوپەر مانگ، بەڵام فرێد ئەسپەناک دەرکەوتنی  ( سوپەر مانگ)-ی وەک یەکێک لەروداوەکانی کۆتایی ئەم هەفتەیە تۆمارکردوە.  
 
لای خۆشییەوە، ئەستێرەناس، ریچارد نۆڵ، رایگەیاندوە، یەکەم سوپەر مانگی ئەمساڵ لە 9-ی ئادار دەردەکەوێت.

سوپەر مانگ بریتییە لەمانگێکی پڕ و کاتێک دەردەکەوێت کە مانگ لەنزیکترین خاڵیدایە لەزەوییەوە لەسەر خولگەکەی خۆی. 

هاوکات، بەپێی ئاژانسی ناسا، ئەم مانگە بەچەندین هۆکاری تر گرنگە، لەوانە، مانگی پڕ هێمای دەستپێکردنی بۆنەی جولەکەکانە کە بە ( بیشڤات)ناسراوە و بریتییە لە " ساڵی نوێی دارەکان".

جگەلەوە، ئەم مانگە یەکەم مانگی ساڵی نوێی چینییەکانە، ئاماژەیەکیشە بۆ کۆتایی بۆنەکانی ساڵی نوێ و رۆژی فیستیڤاڵی لانترن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP