بەپەلە

بەڤیدیۆ..سەرەڕای کۆرۆنا پزیشک و نەخۆشەکانی چین راهێنانی "تای چی و کۆنگفو "دەکەن

- 2/11/2020 5:46:00 PM 5190 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی پێشبینی نەکراو تەشەنە دەکات، رۆژانە بەشێوەیەکی بەردەوام ئاماری نوێکراوەی توشبوان و مردوانی ئەو ڤایرۆسە بڵاودەکرێتەوە، بەڵام دیمەنی وەرزش و راهێنانی بەرگری و نەریتیی چین لەلایەن پزیشکە ماندوەکانی نەخۆشخانەی وهان لە چین دیمەنێکی هەروا ئاسایی نیە و پێی رانەهاتوین.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە، پزیشکانی نەخۆشخانەی وهان سەرەڕای ماندوبونیان لە بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسەکە و شەونخونیان هاوڕێ لەگەڵ نەخۆشان و توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، جوڵەی ناوازەی "تای چی" بە لەشیان دەکەن.

 

"تای چی"وەرزشێکی نەریتی کۆنی چینیە، بە بڕوای چینیەکان وەکو یۆگا ئارامی بە دەرون دەبەخشێت و فشاری دەرونی کەمدەکاتەوە.


نیشانەکردن :

#ڤایرۆسی کۆرۆنا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP