نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبونەوە بەخۆوە دەبینێت

- 2/11/2020 12:41:00 PM 5445 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەڕێژەی لەسەدا 1 بەرزبوەوە، بەهۆی گەڕانەوەی هاوڵاتیانی چین بۆ سەر کارەکانیان و زیادبونی خواست لەسەر بەرهەمی نەوتی خاو لەبازارەکاندا.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت53 سەنت بەرزبوەوتەوە لە دوایین مامەڵەدا بە 54.16 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، واتا بەڕێژەی لەسەدا 1 زیادیکردوە.

لەهەمانکاتیشدا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا 46 سەنت بەرزبوەوە و بە 50.18 دۆلارمامەڵەی پێکراوە، واتا بەڕێژەی لەسەدا 1 زیادیکردوە.

دوێنێ دوشەممە حکومەتی چین هەندێک لەو بەربەستانەی لادا کە بۆ کارکردن لەو وڵاتە داینابو بەمەستی رێگیریکرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، جارێکی دیکە کارکردن لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە دەستیپێکردەوە، بەوەش جارێکی دیکە بازاڕە ئابورییەکانی چین بوژایەوە کە دوەم گەورەترین وڵاتی بەکارهێنەری نەوتە لە جیهاندا.

سەرەڕی ئەوەی بازاڕە ئابرییەکانی چین کەوتونەتەوەکار، بەڵام هێشتا خواست لەسەر وزە کەمە، چونکە وەبەرهێنەران هێشتا نیگەرانن لەبارەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆس لە چین کە تا ئێستا بەهۆیەوە زیاتر لە 1016 کەس گیانیانلەدەستداوە.

بۆ بەرزراگرتنی نرخی نەوت لەئێستادا هەریەک لە رێکخراوی ئۆپێک  و روسیا پرسی کەمکردنەوەی هەناردەی 600 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە تاوتوێ دەکەن، بەوهۆیەشەوە جارێکی دیکە نرخی نەوتی خاو لەبازارەکانی جیهاندا بەرزبوەوە.

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP