پێدانی كاره‌بای موەلیده‌ ئه‌هلییه‌كان گۆڕانكاری تیادا ده‌كرێت

- 2/11/2020 9:26:00 AM 55694 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

به‌هۆی شه‌پۆلی سه‌رماوە كه‌ روی لە هه‌رێمی كوردستان کردوە پشوی فه‌رمی له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوه‌، هاوکات گۆڕانكاری له‌ پێدانی كاره‌بای موەلیده‌ ئه‌هلییه‌كان به‌ هاوڵاتیان ده‌كرێت.

تاریق سه‌مین، لێپرسراوی موەلیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ پارێزگای سلێمانی بە خەندان-ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وا زۆر ساردبوه‌ كار موەلیده‌ ئه‌هلییه‌كان نه‌كراوه‌، كه‌ به‌پێی خشته‌ی كاركردنیان پێویست بو له‌ كاتژمێر 6:30 خوله‌ك بۆ 8:00 كاره‌با بدرێته‌ هاوڵاتیان، له‌به‌رامبه‌ردا و به‌هۆی پشوی فه‌رمیه‌وه‌، ئه‌مڕۆ له‌ كاتژمێر 11:00ه‌وه‌ پێدانی كاره‌بای موەلیده‌ له‌ بری كاتژمێر یه‌ك به‌هاوڵاتیان ده‌ستپێده‌كات.

ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ رۆژانی ئاسایی كاره‌بای موەلیده‌ له‌ كاتژمێر 6:30 خوله‌ك بۆ 8:00، له‌كاتژمێر 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆش بۆ 1:00ی شه‌و كاره‌با ده‌درایه‌ هاوڵاتیان.

لێپرسراوی موەلیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ پارێزگای سلێمانی باسی لەوەشکرد، له‌و ماوانه‌ی كه‌ بۆ موەلیده‌ ئه‌هلییه‌كان دیاریكراوه‌، هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانیی نه‌بێت، موەلیده‌ ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كه‌ن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP