بەئیمزای كۆسرەت رەسوڵ، شێخ جەعفەر پۆستێكی نوێی لە یەكێتی وەرگرت

- 2/10/2020 10:20:00 PM 129873 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بە ئیمزای كۆسرەت رەسوڵ، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا كرایە سەرپەرشتیاری هێزەكانی یەكەی 70ی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان.

دوای ئەوەی هەواڵی دورخستنەوەی مستەفا چاورەش لە فەرماندەی هێزەكانی 70ی یەكێتی بڵاوكرایەوە، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ خەندان، مستەفا چاورەش ئەو هەواڵەی بەناڕاست لەقەڵەمدا و رایگەیاند،"بەهیچ شێوەیەك لە فەرماندەیی هێزەكانی 70 دورنەخراومەتەوە و ئەو هەواڵانە ناراستن".

بەگوێرەی زانیارییە پشتڕاستكراوەكانی خەندان، دوێنێ كۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی دوای چوار رۆژ لە گفتوگۆ بڕیاریداوە كە جەعفەر شێخ مستەفا ببێتە سەرپەرشتیاری هێزەكانی یەكەی 70ی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و مستەفا چاورەشیش وەك فەرماندەی هێزەكانی 70 لە پۆستەكەی خۆی بمێنێتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP