فرۆکەیەکی نەفەرهەڵگری روسی بە 100 سەرنشینەوە دەکەوێتە خوارەوە

- 2/9/2020 6:48:00 PM 51285 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-


بەرپرسانی روسیا رایانگەیاند، فرۆکەیەکی نەفەرهەڵگری وڵاتەکەیان کە 100 سەرنشینی هەڵگرتبو بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە لەکاتی نیشتنەوەی داویەتی بەزەویدا.
هیچ سەرنشینێک بەسەختی بریندارنەبوە

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، فرۆکەیەکی نەفەرهەڵگری روسی لەجۆری ( یوتێر بۆوینگ) کە 94 سەرنشین و 6 ئەندامی ستافی بەڕێوەبردنی هەڵگرتبو لەکاتی نیشتنەوەی بەهۆی دروستبونی کێشە لەگێڕی نیشتنەوە داویەتی بەزەویدا، بەڵام هیچ سەرنشینێک بەسەختی بریندارنەبوە.
فڕۆکەکە لەسەر رێگای سەرەکی نیشتنەوە لەباکوری هەرێمی کۆمی لەروسیا

فڕۆکەکە لەسەر رێگای سەرەکی نیشتنەوە لەباکوری هەرێمی کۆمی لەروسیا کەوتۆتەخوارەوە و تەواوی سەرنشینەکان خۆیان لەفڕۆکەکە دورخستۆتەوە.

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی فڕۆکەکە جەختیکردەوە هیچکام لە سەرنشین و ستافی فڕۆکەکە بەسەختی بریندارنەبون.

لای خۆیەوە، کۆمپانیای (یوتێر) رایگەیاند، سوپاسی تیمی بەڕێوەبردنی فڕۆکەکە دەکەن کە توانییان بەشێوەیەکی فرۆفێشناڵانە فڕۆکەکە لەسەر هێڵی نیشتنەوە راگرن و نەهێڵن ئاراستەکەی بگۆڕێت تا بەتەواوتی لەجوڵە کەوت.

وتیشی، فرۆکەوانی سەرەکی فڕۆکەکە ئەزمونی 6,900 کاتژمێر فرۆکەوانی هەبوە و بەشێوەیەکی زیرەکانە خۆی و سەرنشینەکانی رزگارکردوە.

نیشانەکردن :

#روسیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP